پەرلەمانتارێک: به یه‌كجاری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نامێنێت
(0) /
زایەڵە - ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاری ورد له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری یاسای بودجه ئاشكرا ده‌كات.
بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بڕیار وایه له‌م مانگه‌دا هه‌مواری یاسای بودجه بكرێت، به دڵنیاییه‌وه كاتێكی كه‌می پێویسته و زۆری پێناچێت.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: له‌گه‌ڵ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌دا، به‌یه‌كجاری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات: بودجه‌ی 2023 ته‌واو بووه و كار به بودجه‌ی 2024 ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2024 كاری پێ كرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وه ده‌بێت به‌پێی بودجه به‌غدا پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌وه به‌غدا له‌سه‌ریه‌تی پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز بداته هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوه‌كو یاساكه هه‌موار ده‌كرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: