گرووپی شاخەوانی مەقان بە بەژداری 200 شاخەوانی دیکە هەستاون بە دانانی لۆگۆی شاخەوانی بەسەر لووتکەی کانی عوسماندا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کانی عوسمان مەقان


Jan 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گروپی شاخەوانی مەقان لە ڕۆژەکانی سەرەتای ساڵی 2024دا و بە بەژداری 200 شاخەوانی دیکە لە کۆڕە جیاوازەکاندا  ھەستاون بە دانانی لۆگۆی شاخەوانی لەسەر لوتکەی کانی عوسمان.

دەستەی ڕاگەیاندنی کۆڕی شاخەڕۆیی مەقان: گرووپی شاخەوانی مەقان بە بەشداری چەندین کۆڕ و شاخەوانی دیکە هەستاین بە مەبەستی دانانی لۆگۆی شاخەوانی لەسەر لووتکەی کانی عوسمان لە ھاوینە ھەواری دێلێژە - چەپەچنارە، ئەم لوتکەیە دەکەوێتە زنجیرە شاخی سەگرمە و نێوان گوندەکانی دێلێژە و تیلەکۆ و تەپەسورە و گۆمەزەرد و ژاڵەی داربەند.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: ئەو کارە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ شاخەوانی بە ئەزموون و ئامادەبوونی زیاتر لە ١٦ گروپی شاخەوانی و بە میوانداری گروپی شاخەوانی مەقان ئەنجام درا 
سوپاسی ھەموو ئەو گروپانە دەکەین کە بەدەم بانگێشتەکەمانەوە ھاتن و گەورەمانیان کرد 
لە گەشتێکی هاوبەش و دۆستانە و کەش و هەوایەکی زستانەدا
گەشتەکە بە سەرپەرشتی گروپی شاخەوانی مەقان و 
بەڕێبەری (م. بەکر محمد)  ئەنجامدرا و شایانی ئاماژەپێدانە کە، لوتکەی کانی عوسمان بەرزیەکەی ١١٣٥ مەترە و دەکەوێتە ناحیەی بازیان، تیلەکۆ، چەپەچنارە، پارێزگای سلێمانی. 
نێوی ئەو گروپ و کەسایەتیانەی لەم چالاکیەدا بەشداربوون بەم شێوازەیە:
١. گروپی شاخەوانی ڕاپەڕین
٢. گروپی شاخەوانی ناوداران
٣. گروپی شاخەوانی دارەتوو
٤. گروپی شاخەوانی سلێمانی
٥. گروپی شاخەوانی سەربەن
٦. گروپی شاخەوانی قەرەچوغ
٧. گروپی شاخەوانی هەولێر
٨. گروپی شاخەوانی بێسنور
٩. گروپی شاخەوانی هەڵۆ
١٠. گروپی شاخەوانی گەنجانی سەرکەش
١١. گروپی شاخەوانی شنروێ
١١. گروپی شاخەوانی گەرمیان
١٢. گروپی هەردەوانی گەرمیان
١٣. گروپی شاخەوانی جوتیاران
١٤. گروپی شاخەوانی ئاسۆ
١٥. گروپی شاخەوانی هەنگاو
١٦. گروپی شاخەوانی حەمرین
١٧. گروپی شاخەوانی گەنجانی کەرکوک
بە ئامادە بوونی (م. نصرالدين هەڵەبجەیی و 
مام عبداللە المصیفی و سلمان کوردی پێشکەشکار و دەرھێنەری بەرنامەی لوتکە)
  سوپاس و دەست خۆشیمان ھەیە بۆ ھەموو ئەو گروپ و شاخەوانانە ھەیە کە بەژدار بوون لەم چالاکیە جوانەدا.