1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / عكس / زایەڵە چنار هێمن سەیدسادق


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند: لە سی و دووەمین ساڵیادی ڕەقبوونەوەی  چنار و هێمن، قائیمقامی قەزای سەیدسادق بەیاوەری  بەڕێوەبەری پەروەردەکەمان و سەرپەرشتیار یەکەمی پەروەردەیی و چەند فەرمانبەرێکی دیوانی پەروەردەو ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سنوری قەزای سیدصادق، تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی چنارو هێمنی ڕەمزی خوێندنی سنورەکەمان دانا.

ساڵانه‌ لە ساڵڕۆژی مەرگەساتی رەقبوونەوەی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌دا مەڕاسیمی تایبەت بەو یادە ڕێکدەخرێت، ئەمڕۆ (٢٠٢٤/١/٧) لە ساڵیادی مەرگەساتی چنارو هێمن، جیاواز لە ساڵانی پێشوو، قائمقامیەتی قەزای سیدصادق و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سنورەکە بە هاوکاری قائمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ و هاوڵاتیان و کەس وکاری چنار و هێمن، مەڕاسیمەکە لەسەر گۆڕی ئەو دوو پەپوولەیە لەزێدی خۆیان بەڕێوەچوو، تاجەگوڵینەی وەفا و ڕێز بۆ ڕۆحی پاک و جەستەی بەستوویان دانراو هاوخەمییان بۆ خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی.

کامەران کەریم