شێرکۆ جەودەت بۆزایەڵە: بەغداد لەبارەی مووچەوە بە داوایەكی هەرێم رازی دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێم بەغدا شترکۆ جەودەت


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: رێككەوتنێك كراوە هەرێمی كوردستان داوای 988 ملیار دیناری بۆ مووچە كردووە و بەغداد رەزامەندی دەربڕیوە كە مانگانە 733 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت.

وتیشی:  پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیادەكرێتەوە و چاوەڕواندەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆران لە مانگی یەكی ئەمساڵدا چارەسەربكرێت و پێشتریش لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە.

شێركۆ جەودەت  ئاشكراشیكردووە:  بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەبێت رێككەوتنی كۆتایی بكرێت و دەبێت پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندبكرێت و ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت ئەو كات دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

کامەران کەریم