هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سبەینێوە پڕۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەستپێبکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر پڕۆسەی خوێندن سلێمانی


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:  پشتیوانی تەواوی مافە رەواکانی مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن.

 هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:  وەڵامی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و داواکاری مامۆستایان لە هەولێر و بەغداد دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام راگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر شارەکە.

پارێزگاری سلێمانی داواش لە کەسوکاری خوێندکاران دەکات:  لە سبەینێوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندن و پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی خویندن بەفیڕۆ نەچێت، چونکە قەرەبوو ناکرێتەوە و دەشڵێت، پڕۆگرامەکانی خوێندن دەستکاری دەکرێت و بەشێکی کەم دەکرێتەوە.

کامەران کەریم