هەرێم دەیەوێت بۆ ئەم ساڵ خۆی بۆ هاتنی 10 ملیۆن گەشتیار ئامادە دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتیار سیروان تۆفیق سەیران


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەرێمی کوردستان پلانی هەیە ئەمساڵ 10 ملیۆن گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ناوچە گەشتیارییەکان ڕابکێشێت و ڕێکخستنی چالاکی زستانەش بەشێك دەبێت لە پلانی دەستەی گەشتوگوزار.

سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری مارکێتینی گەشتیاریی سەر بە دەستەی گەشتوگوزار بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: دەستەی گەشتوگوزار پلانی هەیە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگەیەنێتە 10 ملیۆن کەس.

ڕوونیشیکردەوە:  کە ئەمە لە چوارچێوەی پلانێکی درێژخایەنی دەستەکەدا دێت بۆ ئەوەی تا 2030 ژمارەی گەشتیاران بگەیەنێتە 30 ملیۆن.

باسی لەوەشکرد: کە ساڵی ڕابردوو نزیکەی هەشت ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ڕێژەی 80٪یان عەرەبی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق بوون و 20٪ەکەی دیکەش بیانیی بوون.

سیروان تۆفیق جەختیشیکردەوە:  لە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی گەشتیاریی.

دەستەی گەشتوگوزار هەوڵ دەدات گەشتیاریی زستانیش ببوژێنێتەوە و سیروان تۆفیق ڕوونیکردەوە کە هەوڵ دەدەن لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا چالاکی جۆرواجۆر ئەنجام بدەن.

کامەران کەریم