ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێرانی وەکوو ناوبژیوان لە پێشبڕکێیەکانی تیرهاویشتنی پاڵەوانێتی ئاسیادا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیرهاویشتن


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ دوو نوێنەری خانمی ئێرانی وەکوو ناوبژیوان لە شاندی ناوبژیوانانی تیرهاویشتنی پاڵەوانێتی ئاسیا بوونیان هەیە.
 
پێشبڕکێیەکانی تیرئەنازی پاڵەوانێتی ئاسیا و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی بەشی ئۆڵۆمپیک لە جاکارتای ئەندونێزیا بە ئامادەبوونی 359 وەرزشوان لە 29 وڵاتی ئاسیایدا خەریکە بەڕێوەدەچێت.
 
ئەو پێشبڕکێیانە لە دوو بەشی چەک و دەمانچەی خانمان و پیاواندا بەڕێوەدەچێت کە سێ ناوبژیوانی ئێرانی لە دەستەی ناوبژیواناندا بوونیان هەیە و کاری دادوەری دەکەن.
 
خاتوو هانیە خەندان، مەهتاب ڕەزیئی، و ئەفشین عەزیزیان وەکوو سێ ناوبژیوانی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا ئامادە بوون.
 
کەژاڵ حەمیدی