فرانتس بکن باوئر، ئوستوورەی تۆپی پێ جیهان کۆچی دوایی کرد
(0) /
زایەڵە ـــ فرانتس بکن باوئر، ئوستوورەی تۆپی پێ جیهان و خەڵکی ئەڵمانیا لە تەمەنی 78 ساڵاندا کۆچی دوایی کردووە.
بکن باوئر وەکوو یاریزان و ڕاهێنەر لە ساڵەکانی 1974 و 1990دا پلەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەدەستهێنا.
ناوبراو سەرەڕای ئەوەی کە 4 فیناڵی جامی جیهانی وەکوو یاریزان و ڕاهێنەریش ئەزموون کردبوو، پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپاشی لە کارنامەی کاری خوێدا هەبوو.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: