نامەی یاریزانانی تۆپی پێ ئۆکراینا بۆ مەکرۆن: ڕێ مەدەن ڕووسیا بەژداری ئۆڵۆمپیک بکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک مەکرۆن ئۆکراین


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یاریزانانی تۆپی پێ لاوانی ئۆکراینا نامەیەکیان نووسیوە بۆ سەرۆک کۆماری فەڕنسە کە تێدا داخوازیان کردووە کە بەرگری بکرێت لە بەشداری ڕووسەکان بۆ ئۆڵۆمپیک.
 
یاریزانانی تۆپی پێ ئۆکراینا داخوازیان لە سەرۆک کۆماری فەڕنسە کردووە کە ئیزن نەدات وەرزشوانانی ڕووس بەشداری ئۆڵۆمپیک بکەن.!
 
تیپی تۆپی پێ لاوانی ئوکراینا نامەیەکیان نووسیوە بۆ ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕنسە، ئان هیدالگۆ شارەوانی شاری پاریس، ئمیلی ئودیا کاستێرت، وەزیری وەرزشی فەڕنسە و هەروەها بەڕێوەبەرانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 لەبارەی بایکۆتکردنی وەرزشوانانی ڕووس بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس و هەر هەموویشیان واژۆیان کردووە.
میخایلۆ مودێریک، نێوانکاری تیپی تۆپی پێ چێڵسی بەریتانیا یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەو نامەیە واژۆ کردووە.
 
لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک بەرواری 8ی دیسەمبێر هەواڵی لە وەرگرتنی ئەو وەرزشوانانە ڕووسیە دابوو کە بەشێوازی بێلایەن بەشداری ئۆڵۆمپیک دەکەن.
 
کەژاڵ حەمیدی