دوریڤال جونیور بوو بە ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی بەڕازیل

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ بڕازیل


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری نوێ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ بەڕازیل دەستنیشان کرا و ناسێندرا.
 
دوریڤال جونیور، ڕاهێنەری 61 ساڵانی تیپی سائوپائولو تا کۆتایەکانی جامی جیهانی 2026 ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی بەڕازیلی لە ئەستۆ گرتووە. ناوبراو بوو بە جێگری دینیز کە وەکوو ڕاهێنەرێکی کاتی و بەپێی گرێبەستێکی یەک ساڵە ڕاهێنەری تیپی ساسائۆی لە ئەستۆدا بوو.
 
بەڕازیل لە ئێستادا بە 7 سەرپشکەوە لە ڕەدەی شەشمی جەدوەلی ڕیزبەندی قۆناخی هەڵبژاردنی جامی جیهانی 2026ی ناوچەی ئەمریکای باشووریدا ڕاوەستاوە و لەگەڵ ئەرجەنتینی سەروونشیندا 8 سەرپشک جیاوازی هەیە.
 
کەژاڵ حەمیدی