گروپی شاخەوانی کۆسار گەشتێکی شاخەوانی هاوبەشی لەگەڵ  گروپی شاخەوانی ئاڵا ئەنجامدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان ئاڵا وەرزش


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گروپی شاخەوانی کۆسار لەگەڵ گروپی شاخەوانی ئاڵا یەکەم گەشتی شاخەوانی هاوبەشی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدا بەرەوشاخی کۆسرەت لەکەشێکی زستانەی تەمومژویدا.
 
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی کۆسار  ڕایگەیاند:  لەم گەشتەدا زۆر دڵخۆش و خۆشحاڵبوین بەهاوڕێیانی گروپی شاخەوانی ئاڵا کە هەمو ڕێساکان و بنەماکانی شاخڕەویان جێبەجێ دەکرد لە هەڵکشان بەشاخ و پاراستنی ژینگەی ناوچەکە و شایانی ڕێزو سوپاسن.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا ئەو گەشتە بەڕێبەری ( جوهر حمد) لەگروپی شاخەوانی کۆسار 
و شایانی ڕێزو سوپاسن هەردوو ئەندامی چالاکی گروپی شاخەوانی کۆسار (ئاری غەفوری) و ( دلێر مە لا زادە ) هاوکاری باشی گەشتەکە بوون لە وێنەگرتنی ئەندامان و سروشتی ناوچەکەو بەدیکۆمێنتکردنی گەشتەکە.
لەکۆتیدا سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەهەردوو گروپ بەژداربون.