ڕاهێنانەکانی تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران بە مەبەستی ڕوێشتن بۆ چین دەستیپێکرد

(0) / / ورزش / زایەڵە تێکواندۆ وەرزش ڕاهێنان


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران بە مەبەستی ڕوێشتن بۆ چین ڕاهێنانەکانی خۆیان دەستپێکرد.
 
تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێرانی خولێکی نوێ لە ڕاهێنانیان بە میوانداری سەنتەری جیهانی تیکواندۆ لە دوو نۆرەی بەیانی و ئێوارەدا بە مەبەستی ئامادەبوون لە پێشبڕکێیەکانی بەدەستهێنانی بەشی قۆڕنەیی و بە میوانداری وڵاتی چین، دەستپێکرد.
 
ئێلهام حەقیقی، یەلدا وەلی نژاد، زەهرا وەتەن دووست و ساناز عەباسپوور پێکهاتەی تیپی نیشتمانی تیکواندۆی ئێرانن کە لە تەنیشت ناهید کیانی و موبینا نێعمەتزادە دا ڕاهێنانەکانی خۆیان ئەنجام ئەدەن.
 
سەرپەرشتی تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران وەکوو ڕاهێنەر لە ئەستۆی خاتوو مینوو مەداح دایە و مێهرووزی ساعی وەکوو ڕاهێنەر یارمەتیدەری ناوبراوە.
 
کەژاڵ حەمیدی