شاخەوانانی ئێرانی لە بیس کەمپی لێنیندا جێگر بوون

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی ئێران


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بەپێی دوایین هەواڵەکان تیپی شاخەوانانی ئێرانی(جەواد چێراغی و مەجید نێعمەت اڵڵاهی) لە بیس کەمپی لێنیندا جێگیر بوون.
 
دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکات کە دوو شاخەوانی ئێرانی لە بیس کەمپی لێنین لە بەرزایی 3800 مەتریدا جێگیر بوون. ئەو دوو شاخەوانە بڕیاریان داوە لەسەر ڕێگای (ئارکین)ـەوە هەوڵ بدەن. یەکەم جار لە ساڵەکانی 1960 ئەو ڕچە لە لایەن شاخەوانانی ڕووس بە سەرپەرشتی ڤالێری ئارکین، شکا و ئەو ڕێگە کرایەوە.
 
شایانی ئاماژەیە کە ڕێگای پێوەری لێنین لە زستاندا بە هۆی بای زۆر توندەوە سەرکەفتن بەسەریدا قەت مومکین نیە.
 
لووتکەی شاخی لێنین تاوەک ئێستا تەنیا هەشت جار سەرکەفتنی زستانی بەخۆیەوە بینیوە، کە هەر هەموویان لە لایەن شاخەوانانی پێشەنگی ڕووسەوە ئەنجامدرا.
 
لە شاخەوانانی سەرکەوتووی زستانی بەسەر ئەو لووتکەدا دەتوانین ئاماژە کەینە سەر ڤالێری خریچچای، بالیبردین، سێرگی ئارسنتیف، دێنیس ئوروبکو، سیلڤێر ستۆف. کە هەر هەموویان خاوەنی پلەی مامۆستایی ورزشی لە ناوچەی ڕووسیا دان.
 
 
کەژاڵ حەمیدی