شكاندنی ڕیكۆردێکی نوێ لە لایەن گرووپی شاخەوانی هەورێ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەورێ لە درێژەی کار و چالاکی هەمیشەیی خویدا ڕیکوردێکی نوێ تۆمار دەکات.
 
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی هەورێ: یەكەم گەشتی شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەورێ لە ساڵی تازەگەشتێكی یەكجار ناوازە و سەخت و پڕ چێژبوو
گەشتەكە بە بەشداری شەش شاخەوانی بەتوانای گروپ ئەنجامدرا. سەرەتا لە گوندی خۆران دەستمانپێكرد بەرەو كۆپكی حاجی سالح لەوێ دوای پشویەكی كورت و تۆماركردنی وێنە و ڤیدیۆ بەرەو بەرزترین لووتكە لە زنجیرە چیای سەفین بەڕێكەوتین، واتا لووتكەی كایسا، دوای گەیشتن بە لووتكە و پشودان و خواردنی نانی بەیانی و تۆماركردنی وێنەو و ڤیدیۆ بەرەو لووتكەكانی  كێلێ گیسكان و بنسۆر و قەراتۆكان بەڕێ كەوتین لەو لووتكانەش پاش پشوویەکی كورت و تۆماری وێنە و ڤیدیۆ  بەرەو كەمپی جۆتەدار جوڵەمان كرد لە كەمپیش پاش پشوودان و وێنەگرتن بەرەو شەقڵاوە هاتینەوە و كۆتاییمان بەگەشت هێنا بەسەلامتی.
 
بەشی ڕاگەیاندن ئامەژەشی داوە:
ماوەی گەشت هەشت كاتژمێر
بڕینی نزیكەی شانزە كیلۆمەتر 
ژمارەی لووتكە،و تابلۆی زانیاری پێنج لووتكە.