سەرۆکێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەنجومەنی نوێنەران


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: شەممەی داهاتوو سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

به‌پێی نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەران شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

پێشتریش یوسف سەبعاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: چوار كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشكەشكراون, كە دیارترینیان سالم عیساوی و مەحمود مەشهدانیە, بەڵام تائێستا هیچكامیان خاوەنی زۆرینە نین و ئەگەرەكان بەكراوەیی ماوەتەوە و زۆرینەی هێزەكانیش تائێستا خۆیان یەكلانەكردووەتەوە لەبارەی ئەوەی پشتیوانی كام كاندید دەكەن لە دانیشتنی داهاتوودا.

کامەران کەریم