وەزیری خوێندنی باڵا: دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا دەڕەخسێندرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا ماستەر دکتۆرا


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت:  دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێندرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە دیراسەكردن هەیە.
 
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گفتوگۆداین و هەوڵدەدرێت زۆرترین دەرفەت بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڕەخسێنێن.
 
راشیگەیاند: لە ئەنجومەنی وەزارەت دیراسەی ئەو بابەتە دەكرێت كە بتوانرێت زۆرترین دەرفەت بە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدرێت.
 
کامەران کەریم