رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر مووچە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە بەغدا


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند: ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو پرس له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه‌، یه‌كیان مووچه‌، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بابه‌تی نه‌وته‌.

ئاماژەی بەوەشکرد:  بۆ ئه‌م دوو پرسه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ قسه‌ی كردووه‌، ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌ و گرێبه‌سته‌كانیان پیشانداوه‌، له‌باره‌ی ورده‌كاری كاره‌كانییان، روونكردنه‌وه‌یان داوه، كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌ و دۆسییه‌یه‌كی شه‌فاف بووه‌.

وتیشی: تایبه‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش رێكکه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌ رازی بووه‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت.

کامەران کەریم