ئەمینی: بۆ سەرکەفتن لە ئۆڵۆمپیکدا بەنیازی پاڵپشتی زۆرترین
(0) /
زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانی ئێرانی و ئەندامی تیپی نیشتمانی تیرئەنازی ئێران پاش بەدەستهێنانی ئێزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک گوتی: بە هەموو ئەو کەم و کۆڕیانەوە کە بوونیان هەیە توانیمان ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک وەربگرین بەڵام هیوادارین بۆ ئۆڵۆمپیک پاڵپشتی زۆرترمان لێ بکرێت.
خاتوو فاتیمە ئەمینی خانمە وەرزشوانی ئێرانی و ئەندامی تیپی نیشتمانی تیرئەنازی ئێران لەبارەی بەدەستهێنانی بەشی ئۆلۆمپیک گوتی: شوکر بۆ خوای باڵادەست کە لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا و لە بەشی تاکەکەسی چەکی 10 مەتردا بووم بە فیناڵیست و ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکم وەرگرت.
ناوبراو لە درێژەدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و ڕاهێنەران و سەرجەم کارگێڕانی فیدراسیۆنی تیرئەنازی ئێران کردووە کە لەو ڕێگایەدا یارمەتیان داون و پاڵپشتیان لێ کردوون.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: