1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / عكس / زایەڵە سلێمانی مامۆستایان ناڕازی


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایانی وانەبێژ و ناڕازی لە دووەمین خۆپێشاندانی ساڵی 2024دا هەمان داواکارییەکانی ساڵی 2023یان لە بەرپرسانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە دامەزراندن، پلە بەرزکردنەوە و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بوون.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024 مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و چوونە بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی، جەختیان لە داواکارییەکانی پێشوویان کردەوە.
 
دەبوو ئەمڕۆ لە قوتابخانەکان دەوام بکرێت، بەڵام مامۆستایان دژی ئەو بڕیارە لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین چوونە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان کرد.
 
رۆژی دووشەممە 08-01-2024 یەکەم خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لە ساڵی نوێ بەڕێوەچوو و جەختیان لەوە کردەوە کە تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە بایکۆت بەردەوام دەبن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.