سێهەمین خەڵاتی The Best چاوەڕوانی مێسی دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی تۆپی پێ


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوڤارێکی ئسپانیایی پێشبینی کردووە کە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بێگومان دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە لایەن فیفاوە.

"مێسی بەختی یەکەم بۆ بردنەوەی خەڵاتی Tha Bestی فیفا" ئەمە ڕاپۆرتی گوڤاری ئسپۆرتی ئسپانیایە لەبارەی بەختی بەرزی ئوستوورەی ئەرجەنتینی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێ ساڵی 2023 لە ڕوانگەی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ جیهانەوە.

لیونێل مێسی پێشتریش 8 جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهانی لە لایەن گوڤاری فرانسی تۆپی پێیەوە بەدەستهێناوە.

ئێرلینگ هالند و کیلیان ئێمپاپێ وەکوو دوو ئەستێرە دیکەی لاکێشی کەسک و ڕکابەری مێسی دێنە ئەژمار لە ڕێوڕەسمی فیفا بە میوانداری شاری لەندەنی بەریتانیا.

کەژاڵ حەمیدی