5 ڕیکوردی ئاڵتوونی ئێران لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیایەکی قەتەری ڕیکوردەکانی تیپی نیشتمانی ئێرانی لە مێژووی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای وەبیرهێناوە.

میدیای ئەلکاسی قەتەر ڕاپۆرتی داوە، تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا "5 ڕیکوردی گەورەی" هەیە کە هیچ تیپێک تاوەک ئێستا نیتوانیوە بگات بەو ڕیکوردە.

یەکەمین ڕیکوردی تیپی نیشتمانی ئێران زۆرترین بردنەوەیە، 41جار بردنەوە لە پێشبڕکێیەکاندا، دووهەمین ڕیکورد زۆرترین گوڵی تۆمارکراوە لەو پێشبڕکێیانەدا، 135 گوڵی تۆمار کراو.
ئێران باشترین هێڵی بەرگریکار و هەروەها باشترین گۆڵپارێزی مێژووی ئەو پێشبڕکێیانەی هەیە و هەروەها کەمترین گوڵێش لە دەروازی تیپی ئێران دراوە.

تیپی نیشتمانی ئێران بە 14جار ئامادەبوونەوە لەو پێشبڕکێیانەدا لەگەڵ کووریای باشوور وەکوو ڕیکورددار دێتە ئەژمار.

یاریزان عەلی دایی بە تۆمارکردنی 14 گوڵ لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا وەکوو باشترین گوڵلێدەری مێژووی ئەو پێشبڕکێیانە دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حەمیدی