محەمەد ئەوراز کێیە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەوراز وەرزش شاخەوانی


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ محەمەد ئەوراز شاخەوانی  بەتوانای کوردی ئێرانی بوو کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1377دا توانی بەسەر لووتکەی ئەفەرێستدا بێ کەڵکوەرگرتن لە بوتلی ئوکسجێن سەرکەفێت و مەداڵی ئاڵتوونی جیهانی شاخەوانی بباتەوە.
محەمەد ئەوراز شاخەوانی کوردی ئێرانی و لەدایکبووی ساڵی 1348ی هەتاوی لە شاری نەغەدە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواەوە هەڵکەوتووە، وەکوو یەکێک لە بەتواناترین شاخەوانانی ئێران دێتە ئەژمار کە هەموو کۆمەڵگای وەرزشی و بەتایبەت شاخەوانانی ئێرانی شانازی پێوە دەکەن، ئەوپەڕی چالاکی ئەوراز لە شاخەوانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1377 کە توانی بۆ یەکەمین جار بەسەر لووتکەی شاخی ئەڤەرێستدا سەرکەوێت بۆ ئەنجامی ئەوکارەش بوو بە براوەی مەداڵی ئاڵتوونی جیهانی. 
محەمەد ئەوراز لە ساڵەکانی 1378 تا ساڵەکانی 1380ی هەتاوی وەکوو پیاوی ساڵی شاخەوانی ئێران ناسێندرا.
ئەو پاڵەوانە ئێرانیە توانی بڕوانامەی ڕاهێنەری پلەی یەک و هەروەها بڕوانامەی سەرکەفتنە دژوارەکانی فەڕنسە وەربگرێت.
محەمەد ئەوراز لە ساڵەکانی 1382 بە مەبەستی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی گاشبڕۆمی پاکستان گەیشتە ئەو ناوچە و تا نزیکی لووتکەش ئەو شاخەی پێوا بەڵام بەداخەوە لە بەرزاییەکانی 7850 مەتریدا بەر هەرەس کەوت و گیانی لەدەستدا.
سەرکەفتنەکانی ئەوراز:
1998 ڕاکاپووشی، پاکستان
1998ئەڤەرێست، نێپال
2000 چۆئایۆ، نێپال، بێ ئوکسیجێنی دەستکرد.
2000 شیشاپانگما، چین، بێ ئوکسیجێنی دەستکرد.
2001 ماکالۆ، نێپال، بێ ئوکسیجێنی دەستکرد
2001، ئاراراتی تورکیا
2002، لێهونسێ، نێپال، بێ ئوکسیجێنی دەستکرد.
2003، تا بەرزایەکانی 7900 مەتری گاشبرۆم، پاکستان
کەژاڵ حەمیدی