وەزارەتی ناوخۆی: سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نوێدەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ناوخۆ مۆڵەتی شۆفێری


Jan 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە ئاگادارییەکەدا  رایگەیاند: بە مەبەستی نوێکردنەوەی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتییان

ڕاشگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە رۆژی چوارشەممە 24ی ئەم مانگە سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن چونکە ئەو ڕۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد: هاوکات رۆژی دواتر کە دەکاتە پێنجشەممە 25ی مانگ، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لە دەرەوەی شارەوە دێن، کارەکانیان بۆ هەفتەی داهاتوو رابگرن، نەوەکو نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بە کاتی زیاتر هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:  ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاوڵاتییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجام دەدەن.

کامەران کەریم