مامۆستایەکی ناڕازی بۆ زایەڵە: دەبێ بپرسین بۆچی هیچ پرسێکمان ناگاتە جێ، هیچ هەولێک جێناگرێ؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە عوسمان گوڵپی کوردستان مامۆستا


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی مامۆستای جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "مەرج نیە پشتیوانی تەنها هاتن بۆ خۆپیشاندانبێ یان پستگیری بایکۆت، هەندێک جار پێشنیارێکی وردی دروست بە ئەندازەی دە خۆپیشاندان جێدەگرێت و کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەکە هەیە، نەک تەنها بۆ ئێمە بەلکو بۆ کۆمەڵگە و بۆ خوێندن و کەرتەکانی تریش."

عوسمان گوڵپی مامۆستای ناڕازی  بە زایەڵەی ڕاگەیاند: ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکانن بەتایبەت ئەوانەی لە گروپ و ئەنجومەن و دەستەکانن کە لەو ١٣ شارو شارۆچکەی بایکۆت و خۆپیشاندانیان تیایە نزیک دەبنەوە لە ١٥٠ کەس کە کات و شوێنی خۆپیشاندان دیاری کەن و ئاراستەی دەکەن پشتیوان بەو هەزاران خەڵکە مافخوراوەی کەهەیە، لە پاڵ شارەزایی و ئەزمونی خۆیاندا پێویستیان بە پێشنیاری وردی و دروست هەیە تا وردتر تاوتوێی هەنگاوەکان بکرێن، پێویستیان بە پێشنیاری هاوسەنگ و چارەسەرخواز هەیە، مەرج نیە پشتیوانی تەنها هاتن بۆ خۆپیشاندانبێ یان پستگیری بایکۆت، هەندێک جار پێشنیارێکی وردی دروست بە ئەندازەی دە خۆپیشاندان جێدەگرێت و کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەکە هەیە، نەک تەنها بۆ ئێمە بەلکو بۆ کۆمەڵگە و بۆ خوێندن و کەرتەکانی تریش، ئەرکی نوخبە دابەشبوون نیە بەسەر دوو بەرەدا یان دەبێت بلێی بایکۆت باشە یان نەخێر دژی بیت و بە ئەنجامدەرانیدا بێیتە خوارەوە لە پاڵ دنیایەک تۆمەت و بەکەم سەیرکردندا بچیتە سەنگەری دەسەڵات،  هەمیشە دەبێت لە سەنگەری خەڵکەوە بەڕۆڵی خۆی هەستیت، نەخێر دەکرێت کەسانێک هەبن هاوکاربن و پێشنیاری ورد بدەن و رێگاکان شیکەنەوە و لێکەوتەکان بخەنە ڕوو و خالە ئەرێنی و نەرێنیەکانی دیاری بکەن و ئەو هموو تێکەڵبونە جیاکەنەوە بێن و بلێن بایکۆت بەم جۆرە ئەمە زیانەکانیەتی و بەم جۆرە باشترە؟ ئەم رێگایە فشار باشتر دروست دەکات و دۆخەکەش خراپتر ناکات بەلکو بەرەو باشتری دەبات، زۆر پێشنیار هەیە رێگاکە کورت دەکەنەوە رێگەی ساڵێکت بۆ دەکەنە مانگێک.

وتیشی: بەلام بەداخەوە ئەوەی هەیە  تا ئێستا زۆرترینی دابەشبونە یان لەگەڵیەتی یان دژ، نوسینی سەرپێیە و بێ بیرکردنەوەی قوڵە، نە پێشنیارێ نەدەرچەیەک بەدی ناکرێت تیایاندا، یان گەرهەشبن هەمیشە لایەک بەتەواوی دەکەنە قوربانی و زۆر دوورن لە ئامانجەکە.

ڕونیشیکردەوە: لە کاتێکدا لەم دۆخانەدا ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی راستەقینە و بەتواناکانی دەرەوەی توێژەکە دەردەکەون و ڕۆڵ دەگێڕن، دەتوانن جێ پێکانیان بناسرێنەوە، کۆمەڵگە لەپەرتبونی زیاتری چینەکان بپارێزن، دەتوانن لە زیانی هەنگاوەکان رای گشتی ئاگادار بکەن لە و شوێنەی پێویستە پێشەنگبن و بە هەماهەنگی زۆرینە بە ئاراستەی دروستترا بەرن، بەداخەوە ئێمە لەم جۆرانەمان کەمن زۆرینەی ئەو توێژەی وەک نوخبە سەیر دەکرێت، یان بێدەنگن و هیچ ناڵێن یان بە ئاراستە نێگەتیڤەکە کاریان کردوەلەگەڵ رێزم بۆ هموو ئەوانەی خەلکی زۆر باشی ئەم کۆمەڵگەیەن و دەتوانن کاریگەری ئەرێنیان هەبێت و حەتمەن هیچ کۆمەڵگەیەک خاڵی نیە لە خەلکی باشی بەتوانای دانسقە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە دەبێ بپرسین بۆچی هیچ پرسێکمان ناگاتە جێ هیچ هەولێک جێناگرێ و زۆر هەنگاونرا بۆ گۆڕانکاری بۆ چاکسازی و بۆزۆر شتیتر بەڵام زیانەکانیان زیاتربوو و لێکەوتەکانیان پێچەوانەی ئامانج نوون، کۆمەڵگەیان پەرت کرد و ئاوەکەیان لێڵترکرد و بەهای زۆر شتیان شکاند کە هیچ کات نەدەبوو بشکێن، زۆر هەنگاوماننا بۆ پێکەوەبون بەڵام زیاتر پەرتی کردین، بۆیە هیوادارم ئەوانەی لە ئاستێکدان قسەلەسەر بایکۆت و  خۆپیشاندانەکان دەکەن، هەمیشە لە ڕوانگەی لێکەوتەکانەوە بە رچاونی بدەنە دەوروبەر تاکو هەنگاوەکان نە بەئاراستەی خراپا بنرێن و نە لێکەوتەکانیش خراپ و دوور لە ئامانجبن،چارەسەر دەستهەڵگرتن و پاشەکشە نیە بەڵکو کورتکردنەوەی ڕێگاکان و کاریگەری دروستکردنە.

کامەران کەریم