پێشوازی 50 هەزار کەسی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش کوردستان


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر هەواڵی لە فڕۆشتنی پسوولە بە ملیۆن داوە لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
 
"یەک ملیۆن و دوسەد هەزار پسوولە فرۆشراوە" ئەوە وتەکانی حەمد بن خەڵیفە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر بوو لەمەڕ پێشوازی بێوێنەی هاندەران و بینەران تا کوتایی خولی کۆڕی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
 
واتا 15 بەرانبەر زیاتر لە بارستایی یاریگای  80 هەزار کەسی ئازادی، لەو ماوەی ئەو دوو حەوتەیەدا بینەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا بووە. 
 
سەرۆکی فیدراسیۆنی قەتەر وتیشی لە یاری نێوان دوو تیپی قەتەر و فەلەستیندا هەر هەموو پسوولەکان فڕۆشرا و کورسیەکان پڕاوپڕ بوو لە بینەر و هاندەر.
 
کەژاڵ حەمیدی