هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە ئاشكرابوو

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان عێراق مەعاش ناڕەزایەتی مامۆستایان پشک بودجە


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  دواكەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی پێنەدانی زانیارییە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە:  حكومەتی عێراق زیاتر لە دوو مانگە پێشنیازی چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كردووە.
وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە داواكراوە زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆران و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق رەوانەبكرێت تاوەكو 15پارێزگاكەی دیكەی عێراق مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەربگرن.
کامەران کەریم