بەنرخترین یاریزانی ئاسیا "نە"ی گتووە بە تیپی ڕۆناڵدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش ڤینگر


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ "ڤینگر" تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ژاپۆن پێشنیارە پڕوەسوەسەکەی یانەی نەسری ڕەت کردەوە
 
تاکفوسا کۆبۆ، ئەستێرەی 22ساڵەی تیپی نیشتمانی ژاپۆن و ڕێئال سوسیداد، پێشنیارێکی لە یانەی نەسر وەرگرتووە بە مووچەی ساڵیانەی "40 ملیۆن یۆرۆ"وە.
 
کۆبۆ بەهۆی نرخی 60 ملیۆن یۆرۆوە ئێستا وەکوو بەنرخ و گرانترین یاریزانی ئامادەبوو بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا دێتە ئەژمار کە لەم ڕۆژانەدا بە میوانداری وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
 
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی(چوارشەمە) گوڤاری ڕێلوڤی ئسپانیا، بەرپرسەکانی یانەی نەسر لەگەڵ ڕێئال پەیوەندی تەلەفوونیان گرتووە و لەگەڵ یاریزانی ژاپۆنیش بە هەمان شێوە پەیوەندیان گرت، بەڵام کۆبۆ دەستبەجێ ڕەتی پێشنیاری سعوودیەکانی کردەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی