پۆلیسی دارستان لـە سنوری ناحیەی بەرزنجە هاووڵاتیەکی دەستگیرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە بەرزنجە دارستان


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:  بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە داری داستانەکانی سنوری بنکەکەیان  مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە دەرچوون بۆ سنورى گوندی( حاجی مامەند ) ، هەروەها توانییان  ( ١ ) هاووڵاتی دەستگیربکەن کەهەستابوو بە بڕینەوەی (١٠)  داری سروشتی لەجۆری بەڕوو کەتەمەنیان لەنێوان (٧٠ بۆ ١٠٠) ساڵدا دەبێت .
 پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم