رێككەوتنێكی هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی مووچە ئاشكراكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە بەغداد هەولێر


Jan 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت:  وەفدی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە و بودجە و هەمواری یاساكە رێككەوتوون.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:  وەفدی هەرێم لە پرسی مووچە و بودجە لەگەڵ وەفدی عێراق رێككەوتوون كە پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر حاكیمە.

وتیشی: سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكن كە یاسای بودجە گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بەم شێوەیەی ئێستا بەربەست بۆ شایستەی دارایی هەرێم و مووچەخۆران دروستدەكات و هەمووان هاوڕاین كە گۆڕانكاری لە یاساكە بكرێت و هەمواربكرێتەوە.

کامەران کەریم