بەرپرسێکی ئێرانی: بن بەست ڕێککەتنی ئەتۆمی ڕوو لە کرانەوەیە

(0) / / جهان / زایەڵە وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەی وەرزیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و شەش وڵاتی زلهێز لە حاڵێکدا هەینی شەو بەڕێوەچوو کە سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بن بەستی بەرجام ڕوو لە کرانەوەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژە بە وەی کە بن بەستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕوو لە کرانەوە و کۆتایی هاتنە، ڕایگەیاند: ئەوەی کە بابەتی گفتگوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چۆتە قۆناغی تەکنیکی و لە قۆناغی کێشە سەرەتاییەکان تێپەڕی، بە واتای شکانی بن بەستی سەرەتایی و ئاماژەیێکی هیوابەخشە.
ساڵحی لە دیمانەیێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی کڵاب هاوس، وتیشی: بڕیارە لە ڤەینا سەبارەت بە بابەتی تەکنیکی و فەنی گفتوگۆ بکرێت، باسی سەرەکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەر پرسی سیاسی و حقۆقیە.
ڕاشیگەیاند کە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی بووە هۆی ئەوەی کە بەستێنی سیاسی و حقۆقی جارێکی دیکە خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا لە هەر دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی و دیکەی بەشداران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی هیوابەخش بە گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بینراوە.