بەیرانوەند وەکوو باشترین گوڵپارێزی جامی نەتەوەکانی ئاسیا هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا گۆڵپارێز


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی ئێران لە لایەن ماڵپەڕی 365score دەنێو تیپی هەڵبژاردەی قۆناخی کۆڕی جامی نەتەوەکانی ئاسیا جێگیر بووە.

عەلیڕەزا بەیرانوەند، گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە قۆناخی کۆڕی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 وەکوو باشترین گوڵپارێزی تیپی قۆڕنەی کۆن هەڵبژێردرا.

بەیرانوەند لە 3 یاری نێوان ئێران و فەلەستین و هۆنگ هۆنگ تەنیا دوو پاسی نەگرتەوە و دووجار دەروازەی نەپاراست.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی 365score تیپی هەڵبژاردەی قۆناخی کۆڕی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەم شێوازەیە:

گوڵپارێز: عەلیڕەزا بەیرانوەند(ئێران)

بەرگریکار: ئەلبلیهی(عەرەبستان)، مندز(قەتەر)، نەسراڵڵە ئوف(ئوزبکستان) ئەلبەتات(فەلەستین)

نێوانکار: کنۆ(عەرەبستان)، عەفیف(قەتەر)، ئەلتەعمری(ئەردەن)، لی کانگ این(کووریای باشوور)

هیرشبەر: ئیمن حوسەین(عێراق)، ئوئدا(ژاپۆن)

کەژاڵ حەمیدی