مانگرتنی کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی دەستی پێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە مانگرتن کوردستان سلێمانی هاتوچۆ


Jan 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ یەكشەممە، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان، بایكۆتی دەوامیان راگەیاند.
کارمەندەن و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێن تا مووچەمان پێنەدرێت ناچینەوە سەر کارەکانمان .
ئەمە لە کاتێکدا زیاتر لە 45 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی پێشوودا و هاوکات سێ مووچەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەکراو تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
کامەران کەریم