ڕۆشنبیرێک بۆ زایەڵە: ئێران وەک وڵاتێکی بازرگانی و پیشەسازی کاریگەری گرنگی بەسەر هەرێمی کوردستانەوە هەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئێران کوردستان بازرگانی


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمۆ ئەمین ڕۆشنبیر لەهەرێمی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگی دراوسێی هەرێمی کوردستانەو بونی جوگرافیایەکی تێکەڵ وە مێژوویەکی دێرینی تێکەڵی لەڕووی زمانەوانی وشارستانیەتەوە وەهەروەها وەک وڵاتێکی کاریگەر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت  جیهان بەگشتی پێگەی سیاسی و ئابوری بەسەر جیهاندا هەیە.

وتیشی: لەو چوارچێوەشدا هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین هەرێمی دراوسێ وەهەروەها ئێران وەک وڵاتێکی خاوەن بازرگانی و پیشەسازی و بونی چەندین بواری جیاوازی ئابوری و سەرمایەداری کاریگەری گرنگی بەسەر هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

ڕونیشیکردەوە: لەهەموو وڵاتانی دونیادا وڵاتێک کەسیستمەکەشی زۆر پێشکەوتووەو پێویستی بەئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی،ئەمە بۆ وڵاتێک دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە پێویستیەتی ، بەڵام هەرێمی کوردستان کەخاوەنی دەوڵەت نیە، هەرێمێکە لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا،لەقۆناغی ئێستادا دەیان پێداویستی هاوڵاتیانی هەیە ناتوانێ دابینی بکات، بۆیە پچڕانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران زیانی گەورەی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە دەبێت لەسەر بەرز بونەوەی نرخی شمەک، لەکاتێکدا دۆخی ئابوری خەڵکی هەرێم زۆر خراپە،ئەو کەرەستانەی پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکە حکومەت توانای دابین کردنی نیە لەناوخۆدا.

کامەران کەریم