تۆڕی شاخەوانیی کوردستان گەشتێکی پڕشانازی ئەنجامداوا بۆ لووتکەی شاخی هەڵگورد

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان شاخەوانی


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گەشتێکی پڕ شانازی لە لایەن تۆری شاخەوانی کوردستانەوە و کەمپینگ و شەومانەوە لە لووتکەی شاخی هەڵگورد ئەنجامدرا.
 
بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان: لە بەرەبەیانیەکی زوو هەستاین و  بەڕێکەوتین بۆ بناری هەڵگورد لە ڕێگەی خواروی میرانەوە.
لە سەعات (٩.٤٠) دەقەی بەیانی هەنگاومان نا بەرەو لووتکە بە کۆڵەی تەواوی دوو ڕۆژەی کەمپینگ. لە باسکە پیوازەوە تەمێکی چڕ و بارینی کڕێوە بە پچڕ پچڕی هاوڕێمان بوو تا لووتکە سەعات (٣.١٥) دەقە گەشتینە لووتکەی یەکەمی هەڵگورد هەر لەوێش کەمپینگمان دانا بەهۆی  وەستانی بەفر بارین و هەڵکردنی بایەکی مام ناوەند دابەزینی پلەی گەرمی بۆ (13ــ) بە زویی خێمەکانمان هەڵدا و بە هۆی هیلاکی بە کۆڵی دوو ڕۆژە و شلی بەفرەکە نەچوینە تابلۆکە. شایانی باسە لە سەعات حەوتی ئێوارەوە تاوەکوو یەکی شەو بەفر بێ پچڕان باری و کە لە شەست بۆ هەشتا سانتیمەتر باری.
 دیاریش بوو بەفر بارین ناو چۆمان و تاوەکوو زینی وەرتێشی گرتبۆوە.
بۆ بەیانی، لە سعات حەوت لە پلەی گەرمی (16ــ) هەنگاومان نا بۆ لووتکەی تابلۆکە دوای بە دیکۆمێنت کردنی گەشتکە بە شێوازێکی تەکنیک هەنگاو بە هەنگاو هاتینەوە خاڵی دەستپێک بە سەلامەتی.
دەستخۆشی بۆ ئەو پاڵەوانانەی بەژدار بون لەم شانازیە سەرکێشیە و ڕیکۆردێکی نایابیان خستە سەر وەرزشی شاخەوانی لە کوردستان.