گەشتێکی کۆڕی شاخەوانی دارەتوو بۆسەر لووتکەی شاخی سەفین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی گەشت


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە لایەن کۆڕی شاخەوانی دارەتوو گەشتێک بۆسەر لووتکەی شاخی سەفین ئەنجامدرا.                           
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی دارەتوو، ڕایگەیاند: دوێنێ دووشەمە 2024/1/29  گەشتێکی هاوبەش و زۆر بەچێژ لە لایەن گرووپی شاخەوانی دارەتوو و بەشداری چەندین شاخەوانی دیکە لە گرووپە جیاوازەکان لە ڕێگایەکی نوێ بوسەرلووتکەی شاخی سەفین ئەنجامدرا. 
 
ئاماژە بەوەش دراوە:  گەشتێکی زۆر بەچێژو خۆشمان ئەنجامدا 
 بۆ  سولاوکێ سەفین، لووتکەی  حەساران کەپکی کانی شیلانە بە ڕێگایەکی نوێ شاخ ڕەویەکەمان ئەنجامدا بە پێنچ شاخەوان ڕێگا نوێیەکەمان بۆ یەکەم جار تاقی کردەوە کە ڕێنیشاندەر و ڕێبەری ئەو گەشتە شاخەوانی بەتوانا، عبداللە المصيفي لە گروپی شاخەوانی سەربەن بوو لەگەڵ کاک سەربەست لە گروپی گروپی شاخەوانی هەڵۆ، کاک ئارام سیا گوێزی لە گروپی شاخەوانی دۆڵی بالیسان و هەروەها لەگەڵ کاک عه وني يوسف لە گروپی شـاخەوانی دارەتـوو و سەرۆک کارزان نزار  گروپی شاخەوانی دارەتوو.