2 یاریزانی ئێرانی دەنێو تیپی هەڵبژاردەی هەوادارەکانی تۆپی پێ ئاسیا بوونیان هەیە
(0) /
زایەڵە ـــ دوو یاریزانی تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران، دەنێو لیستی 11 ئەستێرەی ئاسیا، لە ڕوانگەی هەوادارەکانی تۆپی پێ ئاسیاوە بوونیان هەیە.
یاریزان، مێهدی تارێمی و ڕامین ڕەزاییان دوو ئەستێرەی تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە کارکردێکی زۆر باش و درەوشانەوەوە تا ئێستای پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەنێو تیپی هەڵبژاردەی ئاسیا، لە ڕوانگەی هەوادارەکانەوە جێگیر بوون.
تیپی هەڵبژاردەی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ڕوانگەی هەوادارەکانەوە بەم شێوازەیە.
گۆڵپارێز: سوزوکی (ژاپۆن)
بەرگریکار: سعوود عەبدولحەمید(عەرەبستان)، ڕامین ڕەزاییان(ئێران)، لی کی جائێ(کووریای باشوور)
نێوانکار: کۆبۆ(ژاپۆن)، لی کانگ ئین(کووریای باشوور)، جەلیل ئەلیاس(سووریە) و عەلی جاسم(عێراق)
هێرشبەر: سون هیونگ مین(کووریای باشوور)، مێهدی تارێمی (ئێران)، ئوندا(ژاپۆن).
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: