لەهەڵەبجە چەندین پرۆژە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە پڕۆژە ئابووری


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ چەندین پرۆژەی گرنگ لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە بڕەکەی نزیکەی ٣٤٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار.
کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەهەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە بۆ نۆژەنکردنەوە و ڕوناکردنەوە و کەمکردنەوەی لۆدی سەر محاویلەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە لەم بارەیەوە.
بەڕێز ( سعید سید قادر )بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند کەوا چەندین پرۆژەی گرنگی کارەبا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە  ، ئەم پرۆژانەش سەرجەمیان لەسەر بوجەی (٨٪) داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە دەبێت.
شایەنی باسە ئەم پرۆژانە {٥٠٪} تەواو بوە .
پرۆژەکانیش بریتین لەمانەی لای خوارەوە
١ / دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی شارەوانی لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە
٢ / دانانی گڵۆپی ڕوناکی بۆ گەڕەکی تەربیە هەتا گوڵان لەناوەندی قەزای هەڵەبجە.
٣ / دانانی گڵۆپی ڕوناکی بۆ گەڕەکی کۆکۆییەکان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
٤ / چارەسەر کردنی بارزۆری کارەبای گوندی بامۆك
٥/ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گردی قازی.
٦ / نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گێڵەك .
٧ / نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی ڕوناکی شەقامی گەڕەکی شارەوانی .
٨ / نۆژەنکردنەوەو دانانی محاویلە لە گوندی زەڵم لە خورماڵ .
٩ / جیاکردنەوەی کارەبای گوندی کشەدەری لەگوندی تەپە سەر قوڵە.
کامەران کەریم