گەشتێکی کۆڕی شاخەوانی چەرموو بۆسەر لووتکەی پیرەمەگروون

(0) / / ورزش / چەرموو زایەڵە شاخەوانی پیرەمەگروون


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو  گەشتێکی دیکەی سازکرد بۆسەر شاخی پیرەمەگروونی سەرکەش.

دەستەی ڕاگەیاندنی تیپی شاخەوانی چەرموو ڕایگەیاند:  بەیەکڕێزی و لە سەرما و لە گەرما سەرکەوتن تۆماردەکەین وکۆڵنادەین تا گەیشتن بە ئامانج هەربۆیە بەرواری ٣١-١-٢٠٢٤گرووپی شاخەوانی چەرموو بەتیمێکی تایبەت هەستاین بەسازدانی گەشتێکی سەخت و پڕلە سەرکێشی لە کەش وهەوایەکی بەفرایی و سەرکەوتین بەسەر شاخی پیرپیران،  شاخی پیرەمەگروون لەبەرزی ٢٦١١مەتر لەئاستی دەریاوە بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ و گرووپی شاخەوانی چەرمووبەڕێز شەماڵ جەلال.

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: سوپاس بۆ خوا، بەتەوایی تیمەکە گەیشتینە لووتکەی شاخی پیرەمەگروون و پاش چرکاندنی  چەند وێنەیەک دەستمان بەگەڕانەوە کرد بۆخاڵی دەستپێک لەگوندی زێوێ  سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەڕاینەوە.