بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی هەژاند

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک بوومەلەرزە کوردستان


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە:  بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر كاتژمێر 6:09 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیك سنووری عێراق-توركیا روویداوە، بە دووریی پێنج كیلۆمەتر لە سنووری عێراق لە دهۆك.
 
بەپێی دەستەكە هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددیی تۆمارنەكراوە.
 
ناوچەكە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا چالاكیی بومەلەرزە تیایدا زیادیكردووە.
 
کامەران کەریم