چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وریایی زیاتری دەوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە عوسمان گوڵپی هەرێم ئێران


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بە زایەڵەی ڕاگەیاند: بۆ هەر وڵاتێک چۆنیەتی مامەڵەی لەگەڵ دەوروبەر ڕۆڵی لە پێشکەوتن و ئارامی وڵاتەکەیدا، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە وڵاتێکی سەربەخۆ نیە و لە چوار چێوەی عێراقدایە زۆر گرنگە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکات،هەرێمی کوردستان لە چەندین ڕووەوە چاوی لەسەرە و ئەمەش وا دەکات کە هەر جۆرە مامەڵەیەکی ببێتە هۆی تێکچونی زیاتر یان جێگیری زیاتری ئارامی.

وتیشی: بۆ هەڕیم تورکیا و ئێران زۆرترین سنوریان لە نێواندا هەیە، بە تایبەتتر ئێران کە لە ئێستادا لە ڕووی سیاسی و ئابوریەوە بە ململانێیەکی توندا تێدەپەڕێت و حەتمەن ئەمەش کاریگەری لەسەر دەوروبەریشی هەیە، بۆیە پەیوەندی لەگەڵ ئێران وریایی زیاتری دەوێت و دەبێت هەرێم هەوڵ بدات پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی جێگیردا بهێڵێتەوە و خۆی لەو هەنگاوانە دوور خاتەوە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێڕان تێکدەدات، وە باشی پەیوەندی نێوان هەرێم و تاران زۆر کاریگەری ئەرێنی جێئەهێڵێ چ لە ڕووی سیاسیەوە و چ لە ڕووی ئابوریەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بە تایبەت بە هۆی باڵا دەستی سیاسەتی تاران لە بەغداد هەر گرژی و ناکۆکی و دوورکەوتنەوەیەک وا دەکات کە هەرێم وبەغداش ناکۆک و پر لە گرفتبن، بە پێچەوانەشەوە جێگری پەیوەندی هەريم و تاران وادەکات کە گرفتەکان لە بەغدادیش ڕوویان لە کەمبون و چارەسەر بێت

بۆیە زۆر گرنگە هەرێم لە چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ دەوروبەردا وریایانەتر لە ڕابردوو هەنگاو هەڵگرێت بە تایبەت کاتێک دەبینرێت کە ناکۆکیەکان ڕوویان لە بەریەککەوتنی سەربازیە، چونکە لە هەر بەریەککەوتنێکدا لە ناوچەکە پشکێکی بەر هەرێم دەکەوێت بە هۆی ئەو پێگە جوگرافی و پەیوەبدیانەی کەلە ناوچەکان هەیەتی.

کامەران کەریم