سەدساڵ پاش مالۆری
(0) /
زایەڵە ـــ ئەوساڵ، سەدساڵ بەسەر گەورەترین لەگەزی ئەڤەرێستدا تێپەڕ دەبێت
لەبەرواری 8ی ژوئەنی ساڵەکانی 1924دا، "جورج مالوری" و "ئەندرو ئیروئین" هەوڵیان دا تاکوو لە لای بەشی باکووری شاخی ئەڤەرێستەوە بگەن بە لووتکە و ئەوە وەکوو سێهەمین هەوڵدانی بەرتانیەکان دێتە ئەژمار.
ئەو دوو شاخەوانە بۆ دواین جار لە بەرزاییەکانی 8600 مەتریدا بینرابوون.
پاشان و لە ڕۆژەکانی دوایندا هیچ هەواڵ و نیشانێک لەو دوو شاخەوانە بەدەست نەگەیشت و تەنانەت تەرمەکانیشیان نەدۆزرایەوە.
لە ئاکامدا و لە ساڵەکانی 1999دا تەرمی مالوری دۆزرایەوە، بەڵام ئەوانەی کە ئەو تەرمەیان دۆزیەوە هیچ کامێرا و وێنەیەکیان لەگەڵی نەدۆزیەوە.
ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەک بوونی نەبوو کە سەلمێنەری ئەو ڕاستیە بێت کە ئەو شاخەوانانە بەسەر ئەو لووتکەیەدا سەرکەوتوون، بەڵام هێشتاکوو و پاش تێپەڕبوونی سەد ساڵ باوەڕێکی گومانئاوی هەیە لەمەڕ سەرکەفتنی ئەو دووشاخەوانە بەسەر شاخی ئەڤەرێستدا.
گومانێک کە پیشان ئەدات یەکەم سەرکەفتن نزیکەی 30ساڵ پێش لە "ئێدمۆند هیلاری" و "تنزینگ نورگی" ئەنجامبووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: