گەشتی ئەم هەفتەیەی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ چیای حەسەن بەگ ئەنجامدرا
(0) /
زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت ئەم حەفتەیە گەشتێکی تایبەتی ئەنجامداوە بۆسەرلووتکی چیای حەسەن بەگ.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت ڕایگەیاند: لە سەیتەرەی گەلو بێژی دەستمان پێکرد بۆ لووتکەی حەسەن بەگ بە بەژداری (35) ئەندامی چالاک و بەتوانا.
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی پێدا: هەرچەندە بەفرێکی زۆر هەبوو بەڵام ڕێگاکە خاوێن کرابۆوە و تەنیا هەندێک لەڕێگاکەی بن لووتکە خاوێن نەکرابۆوە و گەشتێکی زۆر تایبەت بوو لە کەش و هەوای زستاندا و سوپاس بۆ خوای باڵادەست کە بەسڵامەتی هەموومان گەیشتینەوە بۆ خاڵی دەستپێک.
تێبينيێك بنێرە: