ڕاهێنەری قەتەر بۆ قەلعەنویی: هێشتا کاری ئێمە کۆتایی نەهاتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش قەلعەنویی قەتەر


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی قەتەر دەڵێت، ئێران تیپێکی زۆر بەهێزە و بەدوای سەرکەفتندان، بەڵام کاری ئێمە کۆتایی پێنەهاتووە.

"کاری ئێمە کۆتایی پێنەهاتووە و دەبێ لە 2 یاری دیکەدا سەرکەفین"، ئەمە وتەی مارکس لوپز، ڕاهێنەری ئسپانیایی تیپی نیشتمانی قەتەر بوو پاش سەرکەفتن بەرانبەر بە ئۆزبەکستان و رکابەربوون لەگەڵ تیپی ئێراندا لە قۆناخی نیوەدواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

قەتەر لە 24 یاری بەرانبەر بە ئێران تەنیا 3جار سەرکەفتنی بەدەست هێناوە و 16جار دۆڕاویەتی.

ڕاهێنەری تیپی قەتەر دەڵێت یارییەکی گەورەیان بەرانبەر بە ئێران لە پێشدایە و دەیانهەوێت بەهێزەوە بڕۆنە پێش.

لوپز لەو باوەڕەدایە کە "ئێران تیپێکی زۆر بەهێزە و یاریزانانی زۆر باشیشی هەیە، بەڵام قەتەر خواستی لەسەر پلەی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیایە.

کەژاڵ حەمیدی