سینر: دەزانم کارم دژوارتر بووتەوە بەڵام قەت ناترسم

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سینر ئیتاڵیا تێنیسۆر


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاڵەوانی گرەندسلمی ئوسترالیای 2024 دەڵێت: لەم وەرزەدا پێشبڕکێگەلێکی زۆر دژواری لە پێشدایە.

یانیک سینر، تێنیسۆری ئیتالی ژمارە 4ی جیهان گوتی، ئەگەرچی زۆر متمانەی بە خۆیەتی، بەڵام دەزانێت کە لە کێبەرکێیەکانی داهاتوودا، ڕکابەری زۆر بەهێزی دەبێت کە دەتوانن ئەم تووشی شکست بکەن.

ئەو تێنیسۆرە ئیتالیە وتیشی: ئێمە دەبێ بۆ هەر ڕووداوێک خۆمان تەیار کەین، من بۆ خۆم مرۆڤێکی زۆر ئاسایم و لە هیچ ناترسم لەبەر ئەوەی زۆر متمانەم بە خۆم هەیە. من درێژە بەکاری خۆم ئەدەم تا قۆناخ بە قۆناخ بۆ بەرەوپێشچوون هەنگاو هەڵێنم.

کەژاڵ حەمیدی