شاخەوانانی کوردستان بەرەو لوتکەی کازبەک بەڕێدەکەون

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کازبەک کوردستان


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیمێک لە شاخەوانانی کوردستان پێکهاتە لە 5 ئەندام بەرەو لووتکەی کازبەک بەڕێکەوتن 
 
 ئەندامانی پێکهاتەی تیپی شاخەوانانی کوردستان بریتین لە شاخەوان:
محەممەدئەمین محەممەدی ئەندامی یانەی شاخەوانی قەندیلی پیرانشار
شەهاب حەلاج ئەندامی یانەی شاخەوانی سامڕەندی نەغەدە
محەممەد عەبوو ئەندامی یانەی شاخەوانی ئەورازی بۆکان
کاک ڕەحمان ئەندامی یانەی شاخەوانی قاجەری قووڕوە
 
تیپی شاخەوانانی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی  بە مەبەستی سەرکەوتن بەسەر چیای کازبەک بەرەو وڵاتی گورجستان بەڕێ کەوتن.
شایانی باسە ئەم تیمە لە سەر ناوی شاخەوانانی کوردستان بەرەو یەخچاڵی کازبەک دەڕۆن کە یەکەم جارە لە کوردستان تیمێک لەو ناوچەیە خەریک چالاکی گێڕان دەبێت.
 
هاوڕێی شاخەوانی دیکە محەممەد زاهیری، لە کازبەک پێوەستی تیمی ناوبراو دەبێت.
 
چیای کازبەک بە بەرزایی ٥٠٤٧ میتر سەر بە وڵاتی گورجستانە.دژواری سەرکەوتن بە سەر کێوی ناوبراو وەک سەرکەوتن بە سەر چیاکانی هیمالایا هەژمار دەکردێت هەر بۆیە ناوبانگی ئێڤێرێستی بچووکی دەرکردۆ.