لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دامەزراندن کوردستان


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ڕایگەیاند لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە .

وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەبارەت بە کێشەی هەڵگرانی بڕوانامەی  خوێندنی باڵا لە هەرێم  فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەردانی بەڕێز مەحموود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕالی کردو و پێی ڕاگەیاندین کە هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان  مافیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدرالیەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن بە مەرجێ ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدرالی کاربکەن. 

ئەو پەرلەمانتارەی بەغداد وتیشی: لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە لە بەرواری٢٠٢٤/٣/٢٠ وبۆماوەی ٢١  ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

کامەران کەریم