ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لینکی دامەزراندن لە عێراق بەردەست دەبێت / دەرچووانی هەرێمیش سوودمەند دەبن

(0) / / عراق / زایەڵە دامەزراندن کوردستان عێراق


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: د. مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی، پێیراگەیاندین کە 15ی ئازاری 2024 لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ ماوەی 21 رۆژ هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتووی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە و دەتوانن لە رێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن، بە مەرجێک ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی کاربکەن.

ئاماژە بەوەشدەکات:  تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە مافی دامەزراندنیان دەبێت کە دانپێدانراون، چونکە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵی کۆد بە خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەدات کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵییەوە دانیان پێدانراوە.

کامەران کەریم