تەقینەوە لە بۆرییەکى گواستنەوەى غاز لە ئێران / کارێکى تێکدەرانە بوە

(0) / / ایران / زایەڵە تەقینەوە گاز ئێران


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەقینەوە لە بۆریی سەرەکى گواستنەوەى غاز لە شارى خوڕەم بید سەر بە پارێزگاى فارس لە ئێران رویدا و بەرپرسێکی ئەو پارێزگایەش دەڵێت: تەقینەوەکە کارێکى تێکدەرانە بوە.
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە؛ تەقینەوە لە بۆریی سەرەکى گواستنەوەى غاز رویداوە و هیچ زیانێکى گیانی تائێستا تۆمار نەکراوە، هیچ کێشەیەکیش بۆ دابینکردنى غاز بۆ هاوڵاتییان دروست نەبوە و ئەو کێشەیەش لە ماوەیەکى کورتدا چارەسەر دەکرێت.

لەوبارەیەوە ئیسماعیل قزل سوفلا، جێگری سیاسی - ئەمنیی پارێزگاری فارس ڕایگەیاند؛ ئەو تەقینەوەیەى رویداوە کارێکى تێکدەرانە بوە.

وتیشی: لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و لەکاتى روداوەکەیشدا بەخێرایی تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن گەیشتونەتە شوێنى روداوەکە و هیچ زیانێکى گیانیی نەکەوتوەتەوە.