پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: کاردەکەین بۆئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوشێوەی عێراق لەقەرزی نیشتەجێ بوون سودمەندبن

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان هەرێم قەرزی نیشتەجێ بوون


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لیژنەی  ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری کۆبویەوەلەکۆبونەوەکەدا   پێشنیارمان کردهاوڵاتیانی هەرێمیش لە پێشینەی قەرزی نیشتەجێ بوون سودمەند بن بەهەمان شێوەی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی خواروی عێراق.

وتیشی: لیژنەی  ئاوەدانکردنەوە  و خزمه تگوزاری   په ڕله مانی تاوتوێی ،پرۆژه یاسای هه مواری  یه که می یاسای سندوقی نیشته جێکردنی عێراقی ژماره 32ی ساڵی 2011 ده کات، لیژنەی  ئاوەدانکردنەوەی و   خزمەتگوزاری و  پەرلەمان بە سەرۆکایەتی  عەلی حەمیداوی سەرۆکی لیژنەکە و   بەڕێزان ئەندامانی لیژنە  کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

هێمای بەوەشکرد: لیژنه ی خزمه تگوزاری و ئاوه دانکردنه وه تاوتوێی پرۆژه یاسای هه مواری  یه که می یاسای سندوقی نیشته جێکردنی عێراق  ژماره 32ی ساڵی 2011 کرد.ئامانج لە هەموارکردنی یاساکە بۆ ئەوەی زوورترین هاوڵاتی سودمەندبن لەقەرزی نیشەجێ بوون و دابینکردنی خانووی شایستە بۆ هاوڵاتیان لە عیراقدا .

 ئەوەشی خستەڕوو: سه ڕۆکی لیژنەکە جەختی لەسەر دەنگدان بۆ هەمواری یاساکە کردەوەو دوای دەنگدانی ئەندامانی لیژنە و بەرزکردنەوەی بۆ خوێندنەوە لە پەرلەمان ،لیژنەکە جەختی کردەوە لەوەی ڕۆڵیان  هەبی لە یاسادانان و چاودێریکردنی خزمەتگوزاری  لەبەغداد و پارێزگاکانی دیکە .

کامەران کەریم