هۆکاری ئاگرەکەی ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر کوردستان


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرگری شارستانیی هەولێر هۆکاری ئاگرەکەی ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، دەڵێت ،بەهۆی تەقینی گیزەرێکەوە بووە.
 
بەرگری شارستانیی هەولێر لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە ،دوێنی شەو کاتژمێر( 12:50) خولەکی شەو ژووری کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە بەڕووداوێکی ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
 
بەرگری شارستانیی هەولێر ئاشکرایکردووە ،لەگەڵ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، دەرکەوت بە هۆکاری تەقینی گیزەری تاییەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ،تەقینی ئەو گیزەرە بووەتەهۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتلی غازەکان لەو جێگایەدا، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچوکی ماددی بوونی هەبووە.
 
کامەران کەریم